ئەندامێکی داعش لە سلێمانی دەستگیر کرا

ئەندامێکی داعش لە سلێمانی دەستگیر کرا

پەیامی کورد... ئەندامێکی داعش لە سلێمانی دەستگیر کرا

فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاشکرای کرد، سەرکردەیەکی دیاری ڕێکخراوی داعشیان دەستگیر کردووە، هەروەها ئەندامێکی تری هەمان ڕێکخراو لە سلێمانی دەستگیر کراوە.

لیوا یەحیا ڕەسووڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، لە بەردەوامی هەڵمەتەکانی ڕاوەدونانی پاشماوەکانی داعش، لە پرۆسەیەکی تایبەتدا لە بەغدا سەرکردەیەکی دیاری ڕێکخراوی داعش دەستگیر کراوە.

ئەوەش هاتووە، ئەو سەرکردەیەی داعش بە «ئەبوو عەلی بەغدا» ناسراوە و لە چەندین تاوانی قێزەون دژی هاووڵاتییان و هێزە ئەمنییەکان بەشدار بووە.

لیوا یەحیا ڕەسووڵ جەختی لەوەش کردووەتەوە، هەروەها بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئەندامێکی تری داعش لەو پارێزگایە دەستگیر کراوە، 4 ئەندامی تر لە پارێزگاکانی ئەنبار و کەرکووک و سەڵاحەدین دەستگیر کراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە