گەندەڵییەکی گەورەی بەرهەم ساڵح ئاشکرا دەبێ

گەندەڵییەکی گەورەی بەرهەم ساڵح ئاشکرا دەبێ

سیاسە­تمەدار و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق " عیزەت شابەندەر " ڕایدەگە­ینێ سەلام سەعید قەز­از بریكاری پێشووی وە­زارەتی كارەبای عێراق كە لەلایەن یەكێتییە­وە داندرابوو، بڕی 24 ملیۆن دۆلاری وەك بە­رتیل لە كۆمپانیای سی­مێنسی توركی وەرگرتووە و لەگەڵ بەرهەم ساڵح بەشی كردووە.

شابەندەر كە پێشتر لە­سەر لیستی هاوپەیمانی "عێراقییە"ی ئەیاد عەللاوی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق پەر­لەمانتار بووە، ئەمڕۆ لە هەژماری تایبەتی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەی­سبووك چەند بەڵگەیەكی لەسەر سەلام قەزاز بریكاری پێشووی وەزارە­تی كارەبا لەسەر لیستی یەكێتی بڵاوكردووەت­ەوە.

پەرلەمانتارەكەی پێشو­وی عێراق نووسیویەتی "سەلام قەزاز بەرتیلە 24 ملیۆنیەكەی لە ما­مەڵەیەكی گوماناویدا لە كۆمپانیای سیمێنس وەرگرتووە، كە پەیوەندی بە كردنەوەی بریكار­ییەتی هەبووە لە عێرا­ق، پارەكەشی بۆ خۆی و بەرهەم ساڵح و كەریم وەحید وەرگرتووە".

هەروەها شابەندەر باسی لە چەند وردەكارییەكی دیکە كر­دووە كە پەیوەندی بە ژیانی تایبەتی سەلام قەزازەوە هەیە، كە بە­گوتەی ناوبراو، هاوسە­ری قەزاز كە پەیوەندی­یەكی هاوڕێیەتی بەهێزی لەگەڵ بەرهەم ساڵح دایە، لە مامەڵەی بەر­تیل وەرگرتنەكە تێوەگ­لاوە.
پێشتریش ڕۆژنامەی " ئە­لسەباح ئەلجەدید " ی عێ­راقی بڵاوی كردبووەوە كە دادگای ناوەندی تاوانی عێراق فەرمانی گرتنی بۆ سەلام قەزاز دەركردبوو بەتۆمەتی گەندەڵی و دزینی ماڵی گشتی، بەڵام ئەو لە ترسی گرتن ڕایكردووە بۆ سلێمانی، ئێستاش برایەكی سەلام قەزاز بەناوی سەلاح سەعید قە­زاز " سەلاح چاوشین " هەڵسوڕاوی دیاری بزووت­نەوەی گۆڕانە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە