ڕاگەیاندراوی هاوبەشی پارتی و یه‌كێتی لەسەر دیاریکردنی پارێزگاری کورد بۆ کەرکووک

ڕاگەیاندراوی هاوبەشی پارتی و یه‌كێتی لەسەر دیاریکردنی پارێزگاری کورد بۆ کەرکووک

پەیامی کورد... ڕاگەیاندراوی هاوبەشی پارتی و یه‌كێتی لەسەر دیاریکردنی پارێزگاری کورد بۆ کەرکووک


دوای كۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی هاوبەشیان بڵاو كردەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 4/2/2024، دوای كۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان، ڕاگەیاندراوێكی هاوبەشیان بڵاو كردەوە، كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

کۆبوونەوە دوای هەڵسەنگاندن و گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی و ئابووریی هەرێمی كوردستان و کێشە چارەسەرنەکراوەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ بە گشتی و بودجە و بژێوی ژیان و مووچەی فەرمانبەران بە تایبەتی، لەلایەک و هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لەلایەکی دیکەوە، دوای بیروڕاگۆڕینەوە و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی باڵای نەتەوەیی و نیشتمانی، هاوڕا بووین لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە:

١ - هەردوولا کۆک بووین لەم قۆناغەدا لەپێناو بەرژەوەندیی هاووڵاتیاینی پارێزگای کەرکوک
بە هەموو پێکهاتەکانیەوە پارێزگارێکی کورد دیاری بکرێت بۆ خزمەتی خەڵکی شار و شارۆچکەکان.

٢ - هەردوولا هاوڕا بووین ئەرکی سەرشانی یەکێتی و پارتی و سەرجەم لایەنە کوردستانییەکانە قەوارەی هەرێم بپارێزن و پارێزگاری لە دەستکەوتەکانی شۆڕش و خەبات و خوێنی شەهیدانى کوردستان بکەین.

٣ - بۆ چارەسەری کێشە سیاسی و ئابوورییەکانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی، لە ئاستێکی باڵا هەردوولا پێکەوە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان بە گشتی و بژیوی و ژیان و خزمەتگوزاری و بودجە و مووچە بدەین بە تایبەتی.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پارتی دیموکراتی کوردستان

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە