وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایدەگەێنێت ، ژمارەیەك كۆچبەری دیكەی عیراقی كە لەسەر سنوورەكانی بیلاڕووسیا گیریان خواردبوو دەگەڕێندرێنەوە.
وەزارەتی دەرەوەى عێراق لەڕاگەێندراوێكدا ئاماژەى بەوەکردوە، كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عیراقی ئەمڕۆ هەشتەمین گەشتی تایبەتی مرۆیی لەفڕۆكەخانەی مینسكەوە بۆ فڕۆكەخانەی هەولێرو بەغدا ئەنجامداو ٤١٧ هاووڵاتی عیراقی كە لەنێوان سنوورەكانی بیلاڕووسیا و پۆڵەندا گیریان خواردبوو گەڕاندەوە.
هەروەها ئەوەشى خستەڕوو، بەوەش ژمارەی ئەو هاووڵاتییە عیراقییانەی بەسەركەوتوویی و لەڕێگەی ئەم گەشتانەوە بۆ عیراق گەڕێندراونەتەوە بۆ ٣ هەزارو ١٣٩ كەس بەرزبوەوە.
مانگى رابردووش دوو کاروانى کۆچبەران لە بیلاڕووسیاوە گەڕانەوە بۆ عێراق کە زۆرینەیان هاووڵاتى هەرێمی کوردستان بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە