پەیامی کورد ... هونەرمەندێکی بەناوبانگی میسڕی بە هۆی کۆرۆناوە گیانی لە دەستدا و پێش مردنی هۆشداری لە مەترسی کۆرۆنا دابوو
پاش ٤٣ رۆژ له ململانێ له‌گه‌ڵ ڤیرووسی كۆرۆنا، ئه‌مڕۆ ڕه‌جا جه‌داوی ئه‌كته‌ر و هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی میسر له ته‌مه‌نی ٨٢ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
سەر لەبەیانی ئه‌مڕۆ میسرییه‌كان به هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و خانمه ئه‌كته‌ره رۆژیان كرده‌وه، كه له دوا په‌یامی ده‌نگیدا هۆشداری دابوو له‌باره‌ی به كه‌م ته‌ماشاكردنی ڤیرووسی كۆرۆنا.
ڕه‌جا جه‌داوی ماوه‌ی ٤٣ رۆژ بو له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری ئیسماعیلیه‌ی میسر له ژێر چاودێریی پزیشكیدا بو، هه‌رچه‌نده پلازمای خوێنی چاكبوه‌كانیشی بۆ به‌كارده‌هێنرا، به‌ڵام به‌هۆی كاریگه‌ریی ڤیرووسه‌كه له‌سه‌ر سییه‌كانی، كۆچی دواییكرد.
ڕه‌جا جه‌داوی له ٦ی ئه‌یلولی ساڵی ١٩٣٨ له‌دایكبوه و ناوی خۆی نه‌جات عه‌لی حه‌سه‌ن جه‌داوی بووه، له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیدا له‌گه‌ڵ ته‌حیه كاریۆكای ئه‌كته‌ر و سه‌ماكاری خاڵۆژنیدا ژیاوه. پاشان له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونیدا رووی له كاری نمایشكردنی جلوبه‌رگ كردوه و پاشانیش بوه ئه‌كته‌ر و ده‌یان فیلم و شانۆگه‌ری و كاری هونه‌ریی هه‌بوه، له‌گه‌ڵ عادل ئیمام ئه‌ستێره‌ی سینه‌مای میسڕ و جیهانیش كاری كردوه و له زۆر فیلم و دراما و شانۆگه‌ریدا هاوشانی ئه‌و رۆڵی بینیوه.
هه‌روه‌ها ئه‌زمونی پێشكه‌شكاری له رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنیشدا هه‌بوه و كچێكی تاقانه‌شی هه‌یه، كه له هاوسه‌ری كۆچكردووی حه‌سه‌ن مۆختار گۆڵپارێزی یانه‌ی ئیسماعیلیه بووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە