پەیامی کورد ... سەبارەت بە دابەزینی رێژەی قەرزەكانی عێراق پێش بینی یەک دەکرێت
سندووقی نێودەوڵەتی نەختینە پێشبینی دەكات، ئەمساڵ رێژەی قەرزە گشتییەكانی عیراق بۆ لەسەدا ٧٠٪ی كۆی بەرهەمی ناوخۆیی كەم ببێتەوە.
بەگوێرەی راپۆرتێكی سندووقی نێودەوڵەتی نەختینە، قەبارەی قەرزە گشتییەكانی عیراق لەساڵی رابردوودا لەسەدا ٨١.٢ كۆی بەرهەمی ناوخۆیی پێكدەهێنا، بەڵام ئەمساڵ بۆ لەسەدا ٦٩.٧ دابەزیووە. هۆكاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە دوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، عیراق توانیویەتی بەشێك لە قەرزەكانی بداتەوە.
بەپێی راپۆرتەكەی سندووقی نێودەوڵەتی نەختینە، سوودان لەسەر ئاستی ووڵاتانی عەرەبی بە یەكەمین ووڵات دادەنرێت، كە رێژەی قەرزە گشتییەكانی بەراورد بەكۆی بەرهەمی ناوخۆیی گەیشتۆتە لەسەدا ٢٦٢، لەدوای ئەویش لوبنان دێت كە قەرزە گشتییەكانی لەسەدا ١٥٤ی كۆی بەرهەمی ناوخۆیی پێكدەهێنێت، لەدوای ئەوانیش بەحرەین و میسر و ئوردن و تو٢نس و یەمەن و عیراق دێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە