کوژرانی ٧٣کەس لە ٢٤ کاتژمێردا لە غەززە

کوژرانی ٧٣کەس لە ٢٤ کاتژمێردا لە غەززە

پەیامی کورد... کوژرانی ٧٣کەس لە ٢٤ کاتژمێردا لە غەززە

تەندروستیی غەززە رایگدەگەیەنێت، لە٢٤ کاتژمێردا تەرمی ٧٣ کەس بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون.

تەندروستیی غەززە بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێردا تەرمی ٧٣ کەس گەیەندراونەتەوە نەخۆشخانەی ئەقسا لەناوەڕاستی غەززە، هاوکات نەخۆشخانەکە پێشوازی لەنزیکەی ١٠٠ برینداری بۆردوومانەکانی ئیسرائیل کردووە.

تەندروستی غەززە باسی لەوەشکردووە، لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە نزیکەی ٢٢ هەزار و ٨٥٠ کەس لەغەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژران، ٥٨ هەزار و ٥٠٠ کەسیش برینداربوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە