میدیا جیهانییەكان ڕایانگەیاند، كە لە گەرووی هورمز، هێزێكی چەكدار، لە ڕێگەی هەلیكۆپتەرێكی سەربازییەوە، بەسەر كەشتییەكیاندا داوە، كە كەشتییەكە هی كۆمپانیایەكی بەریتانی و پۆرتوگالییە، بەڵام دەگوترێ بەشێكی كەشتییە سەر بە كۆمپانیایەكی ئیسرائیلیشە و دەستی بەسەردا گیراوە.
ئەمڕۆ شەممە ئاژانسی (تەسنیم)ی ئێرانی کە سەر بە سوپای پاسدارانە، رایگەیاند: کەشتیی (MSC Aries) کە ئەمڕۆ هێزێکی سوپای پاسدارانی ئێران لە گەرووی هورمز لە نزیک ئاوی ئیقلیمیی ئیمارات دەستیان بەسەردا گرتووە و ئاڵای پورتوگالی بەسەرەوەیە /دەگوترێ کەشتییەکی بازرگانیی بەریتانی پورتوگالیە/ سەر بە کۆمپانیای (زۆدیاک ماریتایم)ە کە بارەگای سەرەکیی لە لەندەنە و خاوەنەکەی ملیاردێری ئیسرائیلی (ئییال ئۆفێر)ە.
چەند ڕۆژێكە میدیاكان باس لەوە دەكەن، ئێران وەڵامی ئەو هێرشەی ئیسرائیل دەداتەوە، كە لە دیمەشق كردییە سەر كونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق، 7 فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران كوژران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە