دەرهێنەرێکی بەناوبانگی ئێرانی و هاوسەرەکەی لە ماڵەکەی خۆیاندا سەر بڕدران

دەرهێنەرێکی بەناوبانگی ئێرانی و هاوسەرەکەی لە ماڵەکەی خۆیاندا سەر بڕدران

پەیامی کورد... دەرهێنەرێکی بەناوبانگی ئێرانی و هاوسەرەکەی لە ماڵەکەی خۆیاندا سەر بڕدران


دەرهێنەرێکی بەناوبانگی ئێرانی لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ڤێلای خۆیاندا بە چەقۆ و بە شێوەی دڕندانە سەر بڕدران.

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 15/10/2023، تەرمی دەرهێنەرێکی بەناوبانگی ئێرانی بە ناوی “داریووش مێهرجوویی” و هاوسەرەکەی بە ناوی “وەحیدە محەمەدیفەڕ” بە سربڕدراوی لە ڤێلاکەی خۆیاندا دۆزرایەوە.

لەم بارەیەوە پۆلیس ڕایگەیاندووە: کچی ئەم دوو کەسە کاتێک سەردانی ماڵی باوکی کردووە، زانیویەتی کە دایک و باوکی کوژراون و دەستبەجێ تەلەفۆنی بۆ پۆلیس کردووە و لە دوای گەیشتنی پۆلیس لێکۆڵینەوە دەستی پی کردووە.

میدیاکانی ئێران باسیان لەوە کردووە کە ئەم دەرهێنەرە و هاوسەرەکەی لەلایەن کەسانی نەناسراو و بە شێوەی دڕندانە سەر بڕدراون بە شێوەیەک کە سەری ئافرەتەکە بەتەواوی لە لاشەی جیا بووەتە و دەست و لاقی هەردوو کەسەکە شکاوە.

هاوسەری ئەم دەرهێنەرە پێشتر لەگەڵ میدیاکانی ئێران باسی لەوە کردبوو کە چەندین جار دزی لە ماڵیان کراوە و پۆلیس هیچ بەدواداچوونێکی بۆ ئەم بابەتە نەکردووە.

داریوش مێهرجوویی یەکێک لە دەرهێنەرە بەتەمەنەکانی ئێرانە کە توانیویەتی خەڵاتی ''شڤالییەی ئەدەب و هونەر''ی فەرەنسا بە ناوی خۆیەوە تۆمار بکات و لە گرنگترین فیلمەکانیشی دەتوانین ئاماژە بە ''گا، بەڕێز هالوو، گەردوونی لە شووشە، سەنتوورژەن، هاموون (ساکەدەشت) و لەیلا'' بکەین.

داریووش مێهرجوویی دەیان خەڵاتیشی لە ناوخۆی ئێران پێ دراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە