پەیامی کورد ... پەیامی پیرۆزبایی مەسروور بارزانی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان
بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان مەسروور بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكات بە تایبەتی پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکات.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەسروور بارزانی.
بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان، بە تایبەتی پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم. هیوادارم ڕۆژانی جەژن و پشوو، لە کەشێکی شاد و ئارام و سەلامەتدا بەسەر ببەن.
ئومێدەوارم جەژن ببێتە مایەی شادی و خۆشگوزەرانی و باشتربوونی دۆخی دارایی و گوزەرانی خەڵک و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامی لە جیهان و گەشەسەندنی زیاتری تەبایی و کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە ئاسوودەیی دا بژین.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە