تاڵیبان ئامێرە موسیقییەکان لەناودەبات

تاڵیبان ئامێرە موسیقییەکان لەناودەبات



پەیامی کورد... تاڵیبان ئامێرە موسیقییەکان لەناودەبات

لە شاری هیراتی ئەفغانستان، بە بیانووی ئەوەی هۆکارە بۆ بڵاوکردنەوەی بێڕەوشتی زۆرینەی ئامێرە مۆسیقییەکان لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە کۆکرانەوە و سووتێنران.

وەزارەتی بڵاوکردنەوەی فەزیلەت و رێگریکردن لە خراپەکاریی کە سەر بە بزووتنەوەی تاڵیبانە بڵاویکردەوە، “بە دروشمی فەرمان بە چاکە و رەتکردنەوەی خراپە ئامێرە مۆسیقییەکانی شاری هیرات سووتێنراون”.

شاری هیرات سێیەمین گەورە شاری ئەفغانستانە ئەو ئامێرانەی لەلایەن تاڵیبانەوە سووتاون بریتین لە ئامێرەکانی (گیتار،ھارمۆنیکا و تەپڵ و چەند ئامێرێکێ دیکە جگە لە ئامێرەکانی بڵندگۆ کە بەشێکیان لە هۆڵەکانی هاوسەرگیری کۆکرابوونەوە.

وتەبێژی وەزارەتەکەش وتوویەتی، “میوزیک دەبێتە هۆی گەندەڵی ئەخلاقی” و ژەنینی ئامێرەکان “دەبێتە هۆی ئەوەی گەنجان بەلاڕێدا بەرن بۆیە بڕیاری سووتاندنیان دراوە”.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە