گەنجێکی کورد خەڵاتێکی گرنگی ئەمریکای پێبەخشرا

گەنجێکی کورد خەڵاتێکی گرنگی ئەمریکای پێبەخشرا

پەیامی کورد... گەنجێکی کورد خەڵاتێکی گرنگی ئەمریکای پێبەخشرا

لێكۆڵەرێکی كورد و خەڵكی شاری دیواندەرەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، خەڵاتی ناوەندی زانیاریی و تەكنۆلۆژیی ئەمریكای بەدەستهێنا.

دکتۆر مەهدی ڕەحمانی، خەڵكی گوندی (گادمە)ی سەر بە شاری دیواندەرەی لە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، خەڵاتی ناوەندی زانیاریی و تەكنۆلۆژیی ٢٠٢٣ی ئەمریكای بەدەستهێنا

لەم خولەی ئەو خەڵاتەدا ١٠ كەسی بژاردە و بلیمەت لە وڵاتانی جیاوازی سەرانسەری جیهان هەڵبژێردران و بەشداری بەدستهێنانی ئەو خەڵاتە بوون، بەڵام د. مەهدی ڕەحمانی، بژاردەی كورد خەڵاتەكەی بەدەستهێنا.

بەپێی راگەیاندراوێكی ناوەندی نووسەرانی كوردستان لقی باشوور ئاماژە بە دراوە كە ناوەندی زانیاریی و تەكنۆلۆژیی ئەمریكا، نزیكەی ٨٠ ساڵە دامەزراوە و بە هاوكاریی ناوەندەكانی OCLC و ALA لە بواری زانیاریی و تەكنۆلۆژییەوە چالاكی دەكات

ئامانجی چالاكییەكانی ئەم ناوەندە چارەسەركردنی بۆشایییەكانی بواری زانیاریی پێویست لەنێوان پیشە و توێژینەوە (بۆچوون و پراكتیك)دایە. هەوڵی هەزاران توێژەر، مامۆستای زانكۆ، پزیشك و خوێندكار لە سەرانسەری جیهان و لە بواری زانست و تەكنۆلۆژیدا، بووەتە هۆكاری ئەوەی كە ئەم ناوەندە ببێتە بەشێكی گرنگی گەشەپێدانی ئەم زانستە و زانیاریی پێویستی ئەو بوارە پەرە پێ بدات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە