پێنج پێشمەرگە بە دەستی چەکدارانی پ ک ک شەهید بوون

پێنج پێشمەرگە بە دەستی چەکدارانی پ ک ک شەهید بوون

پەیامی کورد … پێنج پێشمەرگە بە دەستی چەکدارانی پ ک ک شەهید بوون

 

 لە چیای مەتینای سنووری شاری ئامێدی لە پارێزگای دهۆك، چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) هێرشیان كردە سەر هێزی پێشمەرگەی كوردستان و ژمارەیەك پێشمەرگەیان شەهید و بریندار كرد.

 

لەمبارەیەوە عەمید عوسمان ڕیشە، بەرپرسی دەزگای رۆشنبیری و هۆشیاریی نەتەوەیی لە وەزارەتی پێشمەرگە راگەیاند: ”پەكەكە هێرشی كردۆتە سەر پێشمەرگە، بەهۆیەوە شەهید و بریندار هەن، هەر ئەمڕۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەیاننامەیەك بڵاو دەكاتەوە“.

 

سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد: ”بەهۆی هێرشێکی پەکەکە، پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و دوو پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون".

 

هێرشەكە لە چیای مەتینا لە سنووری شاری ئامێدی ئەنجام دراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە