ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا رەتیكردەوە سزاكانی سەر سوریا وعێراق ویەمەن كۆتاییان پێبهێنێت

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا رەتیكردەوە سزاكانی سەر سوریا وعێراق ویەمەن كۆتاییان پێبهێنێت

پەیامی کورد... ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا رەتیكردەوە سزاكانی سەر سوریا وعێراق ویەمەن كۆتاییان پێبهێنێت


ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا كەكۆمارییەكان تێیدا باڵادەستن، رەتیكردەوە سزاكانی وڵاتەكەیان بۆ سەر بەشێك لەو وڵاتانەی كەبە دوژمنی ئەمریكا ناوبراون لەرۆژهەڵاتی ناوەراست دا هەڵبگیرێن.

چوار لەئەندامانی كۆمارییەكان هەوڵیانداوە بۆ هەڵگرتنی سزاكانی ئەمریكا بەسەر ژمارەیەك لەوڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست، كەهەر یەكە لەعێراق وسوریا ویەمەن ولیبیا وكۆماری كۆنگوی دیموكراتی لەخۆ دەگرێت، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا ئەو داواكارییەی چوار ئەندامەكەی كۆمارییەكان رەتیكردەوە وسزاكانی واشنتۆن لەسەر ئەم سێ‌ وڵاتە بەردەوام دەبێت كەناسراون بەوڵاتانی دوژمنی ئەمریكا.

جێی باسە سزاكانی ئەمریكا بەسەر ئەو وڵاتانەی رۆژهەڵاتی ناوەراست بۆ سەردەمی سەرۆكایەتی جورج بۆشی كوڕ وباراك ئۆباما دەگەرێنەوە، وماوەكانیشیان كۆتایی هاتووە، وئەو چوار ئەندامەی كۆمارییەكان لەهەوڵدان بۆ راگەیاندنی بڕیارێكی دیكەی تایبەت بە ئێران كەبۆ ساڵانی حەفتاكان دەگەڕێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە