ئەنجومەنی ئاسایش دانپێدانانی گروپی CTS بڵاودەکرێتەوە

ئەنجومەنی ئاسایش دانپێدانانی گروپی CTS بڵاودەکرێتەوە

پەیامی کورد … ئەنجومەنی ئاسایش دانپێدانانی گروپی CTS بڵاودەکرێتەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دانپێدانانی گروپی CTS بڵاودەکاتەوە، کە لە رێگەی تۆڕێکی بەرفراوانەوە ژمارەیەک لە کوڕان و کچانی گەنجیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان هەڵخەڵەتاندبوو.

بەپێی راگەیەنراوێکی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، ئەو گروپە بە سەرپەرشتی کەسک بە ناوی گۆڤەند کاریان بریتی بووە لە دروستکردنی تۆڕی بەرفراوان و مەترسیدار لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەمەبەستی هەڵخەڵەتاندنی کچان و کوڕانی گەنج.

روونیشیکردەوە، کە ئامانجی گروپەکە بەدەسهێنانی وێنەی و ڤیدیۆی ئابڕوبەر و نهێنییە تاکەکەسییەکانی خەڵک بووە، بۆ ئەوەی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە بکەنە کارتێکی فشار بۆ بەدەستهێنانی پارە یان ناچارکردنی قوربانیەکان بە ئەنجامدانی کاری نەشیاو.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێکی زۆری ئەندامانی ئەو تۆڕە دەستگیرکراون و لە کاتی دەستگیرکردنیشیان دەست بەسەر بەڵگە و وێنە  ڤیدیۆی جۆراوجۆردا گیراوە و دانیشیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.

سەبارەت بە تۆمەتباری سەرەکیش ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم رایگەیاندوە: ناسنامەی گۆڤەند و چەند هاوکارێکی دیکەی ناوبراویان لایە کە دانیشتووی دەرەوەی کوردستانن و لە رێگەی پۆلیسی نێودەوڵەتییەوە هەوڵ دەدەن بیانگەڕێننەوە بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی دادگایی بکرێن و بەپێی یاسا سزا بدرێن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە