پەیامی کورد... ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر چەند پرسێکی گرنگ کۆ دەبێتەوە
وا بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو رێكەوتی 7ی 12، ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە و تیایدا باس لە چەندین پرسی گرنگ بكات، لەوانە خستنەڕووی دەرەنجامی سەردان و کۆبوونەوەکانی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، کە لە کۆبوونەوەکانیاندا لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی عێراقی فیدڕاڵ، باس لە پرسی (بودجە، نەوت و غاز، دەروازە سنوورییەکان و دیوانی چاودێریی دارایی) کراوە.
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، تیایدا ئەوە خراوەتە ڕوو، کۆبوونەوەکەی چوارشەممەی داهاتوو، تایبەتە بە باسکردن لە چەند پرسێک، یەکەمیان، پرسی دەرەنجامی سەردان و کۆبوونەوەکانی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ بەغدایە، کە لە کۆبوونەوەکانیاندا لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی عێراقی فیدڕاڵ، باسیان لە پرسی (بودجە، نەوت و غاز، دەروازە سنوریەکان و دیوانی چاودێری دارایی) کردووە.
هەروەها لە بڕگەی دووەمی ئەو کۆبوونەوەیەدا، باس لە خستنەڕووی بابەتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کراوە، لە چوارچێوەی پڕۆگرامی وەزاریی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدڕاڵی کە لە ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕێکەوتی 27ی10ی 2022 پەسەند کرا و سەرلەنوێ پێکهێنانەوەی لیژنەی جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستووری عێراق لەلایەن حکوومەتی فیدڕاڵییەوە و خستنەڕووی نەخشەڕێگا و میکانزمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، كاری بۆ كرا.
هەروەها لە تەوەرێکی دیکەشدا، باس لە خستنەڕووی سەرنج و تێبینیەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە