پەیامی کورد... ڕۆژی پێنجشەممە سەرۆک کۆماری داهاتووی عێراق هەڵدەبژێررێت
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتایی بەکۆبونەوەی ئەمڕۆ 11-10 هێناو ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتووی بۆ کۆبوونەوە دیاریکرد.
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆتایی دانیشتنی ئەنجومەنەکەدا ڕایگەیاند: ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 13-10 کۆدەبنەوە کە تایبەت دەبێت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری داهاتووی عێراق.
پێشتر موحسین مەندەلاوی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕایگەیاندبو، 170 ئەندامی پەرلەمان واژۆیان کۆ کردووەتەوە و پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانیان کردوە داوای دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری داهاتووی عێراق دەکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە تا ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر کاندیدێکی هاوبەش نەگەیشتونەتە ڕێککەوتن و دوو ڕێگا لەبەردەمیاندایە، یان دوبارەبونەوەی سیناریۆی 2018 یاخود ڕێککەوتن لەسەر کاندیدێکی هاوبەش.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە