بەرهەم هێنانی واکسەنێک کە نیشانەکانی کۆرۆنا ڕادەگرێت

بەرهەم هێنانی واکسەنێک کە نیشانەکانی کۆرۆنا ڕادەگرێت

پەیامی کورد      ...     بەرهەم هێنانی واکسەنێک کە نیشانەکانی کۆرۆنا ڕادەگرێت .

کۆمپانیای " جۆنسۆن ئەند جۆنسۆن " ڕایگەیاند ئەوان سەرکەوتوو بوونە لە بەرهەم هێنانی واکسەنێک بۆ ڤیرووسی کۆرۆنا کە سەرکەوتنەکانی لە سەر مشکەکان پشتڕاست کراوەتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم کۆمپانیایە ڕایگەیاندووە : مشکی هاوێستەر لە بەرامبەر ڤیرووسی کۆرۆنادا واکسینە کراوە و لە دوای ٤ هەفتە ، زانایان تێگەیشتوون کە ڤیرووسی سییەکانی مشکەکان کەم بووەتەوە .

گۆڤاری پزیشکی Netter Medicine کە ئەم توێژینەوەیەی بڵاو کردووەتەوە ڕایگەیاندووە : ئەم تاقیکردنەوەیە بەشێک لە لێکۆڵینەوەی پێش باڵینییە کە کۆمپانیای دەرمانی Johnson & Johnson بە نیازە کاری کۆتایی بۆ بکات .

بەرپرسان و کارمەندانی ئەم تاقیکردنەوەیە ڕایانگەیاند : ئەو مشکانەی کە واکسەن یان لیدراوە بە شێوەیەکی بەرچاو کێشی خۆیان لە دەستدا و هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە ڕاێبگەێنن کە لە نێوان کەم بوونەوەی کێش و زیاد بوونی بڵاوبوونەوەی ڤیرووس لە سییەکان و هاتنە خوارەوەی ئاستی " ئانتی بادییەکان " دژە ڤیرووس " کە دەتوانن ڤیرووسەکە بێ زیان بکەن پەیوەندی هەیە .

بەڵام گۆڤاری Netter Medicine ڕایگەیاند : دەرئەنجام هیوابەخشی واکسەنەکە لە سەر مشکەکان بە واتای سەرکەوتنی ئەم واکسەنە نییە لە سەر مرۆڤەکان دا .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە