پەیامی کورد ... نوێنەری هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە ژووری ئۆپراسیۆنەکانی عێراق پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە ژووری ئۆپراسیۆنی عێراق ڕایگەیاند، حکوومەتی عێراق لەسەر کۆی ئەو ھێرشانەی لە عێراق ئەنجام دەدرێن و ئەو مووشەکانەی ئاراستەی هەولێر کراون، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی درووست کردووە و کارەکانیان دەست پێکردووە، کە نوێنەری کوردیشی تێدایە و ئەنجامەکان بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەن.
لیوا عەبدۆلخاڵق تەڵعەت، ڕایگەیاند : ماوەیەکە چەندین ھێرش کراونەتە سەر باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتی ووڵاتان لە عێراق و لە چەند رۆژی ڕابردووشدا چەند مووشەکێک ئاراستەی ھەولێر کران لە دەشتی نەینەوا، بۆیە بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت لیژنەیەک دروست کراوە بە بەشداری نوێنەرێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق و لیژنەکە دەستیشی بە کار کردووە و لێکۆڵینەوە لەو ھێرشانە دەکات.
تەڵعەت گوتیشی، لێژنەکە لێکۆڵینەوەی ورد دەکات، بۆ ئەوەی دیار بێت و بزانن کێ ئەو کارەی کردووە و دواتریش ئەنجامەکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە