پەیامی کورد … نزیکەی ١٤٧ هەزار گەشتیار بۆ سەری ساڵ روویان لە کوردستان کرد
گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، نزیکەی 150 هەزار گەشتیار بۆ سەری ساڵی 2022 روویان لە هەرێمی کوردستان کرد.
نادر روستی، گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) رایگەیاندووە: لە رۆژی 25-12-2021 تا رۆژی 31-12-2021 (لە ماوەی حەوت رۆژدا)، 146هەزار و 898 گەشتیار روویان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کرد.
نادر روستی هەروەها رایگەیاندووە: ئەو گەشتیارانە بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش لە شەوی سەری ساڵدا، روویان لە هەرێمی کوردستان کرد.
گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار ژمارەی گەشتیارەکانی بۆ پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک ئاشکرا کردووە کە بەم شێوەیە بووە:
- هەولێر، 76 هەزار و 550 گەشتیار
-سلێمانی، 31 هەزار و 614 گەشتیار
- دهۆک، 38 هەزار و 734 گەشتیار
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە