کوڕی بەندکراوێکی سیاسی لەسێدارەدراوی کورد سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا

کوڕی بەندکراوێکی سیاسی لەسێدارەدراوی کورد سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا

پەیامی کورد... کوڕی بەندکراوێکی سیاسی لەسێدارەدراوی کورد سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا


فەخرەدین ئیبراهیمی کوڕی تەمەن ١٧ ساڵی مەحیەدین ئیبراهیمی بەندکراوی سیاسیی کورد و خەڵکی شنۆ کە لە سێدارە درا، لەلایەن دەزگای دادوەری حکوومەتی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا فەخرەدین ئیبراهیمی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شنۆ لەلایەن لقی ١١٣ی دادگای تاوانەکانی دووی بەهەشتی ئورمیە بە تۆمەتی شکاندنی شووشەی پاسەوانیی دادگای پێداچوونەوە بە پشت بەستن بە مادەی ٦٨٧ یاسایی سزادانی ئیسلامی سزای یەک ساڵ بەندکران و دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندرا.

فەخرەدین ئیبراهیمی، ڕۆژی دووشەممە ٤ی خاکەلێوە دوای سەردانی بۆ بەشی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئورمیە دەستبەسەر و دواتر ڕۆژی سێشەممە ١٥ی هەمان مانگ بە دانانی بارمتەی سەد ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

پێشتر و لە ٢٥ی ڕەشەممەی ساڵی ٢٧٢٢ دەستبەسەر و ڕۆژێک دواتر و چەند کاتژمێر دوای لەسێدارەدانی باوکی مەحیەدین ئیبراهیمی ئازاد کرا.

مەحیەدین ئیبراهیم باوکی فەخرەدین کە پێشتر بە تۆمەتی بەغی لە ڕێگەی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراببو لە ڕۆژی هەینی ٢٦ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢ لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە لە سێدارە درا. ئەو تەمەنی ٤٣ ساڵ بوو لە کاتی لەسێدارەدران بۆ ماوەی ٥ ساڵ لە بەندیخانە ڕاگیرابوو.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە