جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان لەڕۆژی 15ی نیسانی 2018 دەستپێدەکات.
رزگار حاجی حەمە، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕایگەیاند “کۆمسیۆن 14ی نیسانی بۆ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق دیاریکردووە، بەڵام چونکە ئەو ڕۆژە ساڵیادی ئەنفالی گەلی کوردە بۆیە لەهەرێمی کوردستان دەستپێکردنی بانگەشە ڕۆژێک دوادەخرێت و 15ی نیسان یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی بانگەشەیە”.
بڕیارەکەی کۆمسیۆن دوای ئەوە دێت کە دوێنێ 1ی نیسانی 2018، ژمارەیەک ڕێکخراو و چالاکی مەدەنی و ڕۆژنامەنوسی گەرمیان، ناڕەزاییان بەرامبەر دیاریکردنی رۆژی 14ی نیسان بۆ دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردن دەربڕی بەوپێیەی هاوكات دەبێت لەگەڵ یادی ئەنفالدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە