ئاوی دەریاچەی دوكان رۆژانە 5 سانتیمەتر كەمدەكات

ئاوی دەریاچەی دوكان رۆژانە 5 سانتیمەتر كەمدەكات

پەیامی کورد … ئاوی دەریاچەی دوكان رۆژانە 5 سانتیمەتر كەمدەكات

كۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان دەڵێت، ئاستی ئاوی دەریاچەی دوكان رۆژانە 4 بۆ 5 سانتیمەتر دادەبەزێت، لەچاو ساڵی رابردوش نزیكەی 6 مەتر كەمی كردووە و ئێستا تەنها 2 ملیار و 250 هەزار مەتر سێجا ئاوی تێدایە

ئەندازیار كۆچەر جەمال بە ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی وتووە، ئاستی ئاوی دەریاچەی دوكان رۆژانە چوار بۆ پێنج سانتیمەتر دادەبەزێت و بەبەراورد بە ساڵی رابردوو 5 مەتر و 74 سانتیمەتر كەمترە، پلەكانی گەرما هەمان رێژەی ساڵی پارە و رێژەی باران بارینیش لەم ساڵدا تائێستا بوونی نییە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستادا تەنها یەك وەحدەی كارۆئاویی بۆ بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا كار دەكات كە لەیەك چركەدا 70 مەتر سێجا ئاوی بۆ بەردەدرێتەوە لەهەمان كاتیشدا ئەو ئاوەی لەیەك چركەدا دەچێتە دەریاچەكەوە 11 مەتر سێجایە، هەربۆیە كۆی ئاوی دەرچوو لەدەریاچەی دوكان لە مانگی سێی ئەمساڵەوە تاوەكو ئێستا یەك ملیار مەتر سێجا بووە.

بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان جەختی لەوەش كردووەتەوە، لەئێستا لەكۆی حەوت ملیار مەتر سێجا تەنها دوو ملیار و دووسەد و پەنجا هەزار مەتر سێجا ئاو لەدەریاچەی دوكان بوونی هەیە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە