پیاوێک دەستدرێژی کردووەتە سەر کچێکی ١٠ ساڵان

پیاوێک دەستدرێژی کردووەتە سەر کچێکی ١٠ ساڵان

پەیامی کورد … پیاوێک دەستدرێژی کردووەتە سەر کچێکی ١٠ ساڵان

پیاوێکی خەڵکی پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان دەستدرێژیی کردووەتە سەر کچێکی ١٠ ساڵە کە هاوڕێی منداڵەکەی بووە و ئەو کچەی کە دەستدرێژی کراوەتە سەر باری دەروونی ناجێگیرە.

بە گوێرەی  ڕاپۆرتیێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١، کچێکی تەمەن ١٠ ساڵی خەڵکی پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن پیاوێکی ٤٣ ساڵە بە ناوی “ن. غەفووری” دەستدرێژی کراوەتە سەر.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەو کچەی کە دەستدرێژی کراوەتە سەر (ناسنامەکەی لای هەنگاو پارێزراوە)، خەڵکی سەوڵاوا و دانیشتووی شاری پاوە بوون و هاوتەمەنی کچی نەریمان بووە و بنەماڵەکانیان هاتووچۆیان پێکەوە هەبووە.

ن.غەفووری هەمان ڕۆژ لەلایەن هێزە ئینتزامییەکان دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی دێزڵئاوای کرماشان گوازراوەتەوە و ڕۆژی یەکشەممە ٤ی ڕەزبەر (٢٦ی سێپتامبر) یەکەم دانیشتنی دادگای ناوبراو لە شاری پاوە بەڕێوە چووە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە ئەو کچە ١٠ ساڵانە کە دەستدرێژی کراوەتە سەر ئێستا لە ماڵی باوکی و بە بێ دەستپێڕاگەیشتن بە خزمەگوزاری ڕاوێژکاری ڕاگیراوە و باری دەروونی ناجێگیره.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە