پەیامی کورد... ئەو کچەی لەگەڵ خوشکەکەی زاواکەیان تەقەی لێکردن گیانیلەدەستدا
دلڤین رەمەزان، ئەو کچەی شەوی سێشەممە لەگەڵ خوشکەکەی لەلایەن زاواکەیانەوە درانە بەر دەستڕێژی گوللە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بڵاو بوونەتەوە، “دوای ئەوەی لە رووداوەکەی شەوی سێشەممەی شاری هەولێر برینداربوو، درەنگانی شەوی رابردوو دلڤین رەمەزانی تەمەن 16 ساڵان گیانیلەدەستداوە”.
دلڤین کچێکی تەمەن 16 ساڵان بوو، شەوی سێشەممە دوای ئەوەی خوشکەکەی لەگەڵ هاوسەرەکەی کێشەیان لەنێواندا دروست دەبێت، هاوسەری خوشکەکەی بە چەکەوە هەڵدەکوتێتە سەر ماڵیان و ئەڤین رەمەزانی تەمەن 20 ساڵان کە دەکاتە هاوسەری بکوژەکە گیانلەدەستدەدات و خۆیشی بە سەختی برینداردەبێت.
ئاسایشی هەولێر هەر دوێنێ سێشەممە ئاشکرایکرد، بکوژ خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە