عەبدولعەزیز بەرپرسی پەیوەندیەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان نامه‌یه‌كی نهێنی عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڵاوده‌كاته‌وه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ ساڵی 1995 ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه عه‌لی باپیر په‌یوه‌ندی ژێر به ژێری له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستاندا هه‌بووه.
ئیحسان عه‌لی كه كوڕی ڕابه‌ڕی كۆچكردووی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستانیشه له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك سه‌ڕه‌ڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسراوێكی نهێنی چه‌ند زانیارییه‌كی له‌سه‌ر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی” زۆرمان لێدوان و روونكردنەوەدا و زۆریش بەڵگەمان باس كرد لەسەر هەبوونی ئەو خیانەتە گەورەیەی كە عەلی باپیر بەرامبەر رابوونی ئیسلامی و موسڵمانانی كوردستان ئەنجامیدا و داواشمان كرد لەهەر كەناڵ و مزگەوت و شوێنێك كە خۆی دەیەوێت رووبەروو ببینەوە و ئەو خیانەتانەی كە كردوویەتی باسی بكەین و ئەویش لە دادگایەكی شەرعیدا وە هەر وەڵامێكی هەبوو بیداتەوە”.
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له‌مه‌ودوا زنجیره‌یه‌ك به‌ڵگه له‌سه‌ر”خیانه‌ته‌كه‌ی عه‌لی باپیر” بڵاوده‌كاته‌وه و نووسیویه‌تیشی” حیزبی بەعس تەنیا لایەنێك نەبوو كە عەلی باپیر هەوڵی دا‌بێـت بۆ بەهێزكردنی پێگەی خۆی لەناو برزووتنەوەدا بۆ گەیشتن بە دەسەڵات و پۆستی ئەمیرایەتی و كورسی و وەشاندنی خەنجەری ژەهراوی لە هەناوی ڕابوونی ئیسلامی كوردستان و شكاندنی بەیعەت و هەیبەتی ئیسلامی لە كوردستان و خیانەت كردن لە رابەر و سەردایەتی و ئەندامانی بزووتنەوەی ئیسلامی”.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه عه‌لی باپیر هۆكاری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نێوان بزووتنه‌وه و یه‌كێتی بووه و ده‌شڵێ” لە دوای 1993 و لە كاتی وەستانی ئاگربەستی نێوان بزووتنەوەو یەكێتی ، ناوبراو "عه‌لی باپیر" هەوڵی خۆنزیكردنەوەی لە یەكێتیدا و بۆ ئەوەی خۆی لێیان نزیك بكاتەوە بە جیا لە بزووتنەوە و گەیشتە ئەوەی ڕێكەوتنامەیەكی نهێنی لەگەڵیان ببەستێت وە یەكێتـی هاوكاری " ماددی " بكات بۆ ئەوەی پیگەی لەناو بزووتنەوە بكات و دژایەتی مامۆستا مێزەر سپیەكان بكات”.
نووسیویه‌تیشی” ئەم نامەیەش كە دەستنوسی كاك عەلی باپیر خۆیەتی ئەو راستیەی ئێمە دەسەلمێنێت كە چۆن هەمیشە بۆ مەرامی كورسی خیانەتی لە بەیعەت و ڕابەر و هاوەڵەكانی خۆی كردووه”.
به‌پێی گوته‌ی ئیحسان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز”ئه‌و نامه‌یه هی عەلی باپیرە كە لە بەرواری 27-8-1995 ناردوویەتی بە " محمد رەزا " دا كە ئەو كات بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی بزووتنەوەی ئیسلامی بوو وە كەسێكی نزیكی عەلی باپیر بوو، وە بە ناوبراودا نامە نهێنیەكەی ناردووە بۆ یەكێـتی و ئەوەی كە گرینگە خاڵی سێهەمە كە تێایدا گلەییان لێدەكات كە گوایە بیستوویەتی یەكێـتی پارەی داوە بە شێخ محه‌مه‌د بەرزنجی و بڕەکاشی (10 یا 30) هەزار دۆلارەو بەشێوەی “كاش” پارەكە دراوە”.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه”لە نامەكەدا عەلی باپیر دڵگران بووەو نووسیویەتی ئەمە لە دەرەوەی ئەو ڕێكەوتنامەیە كە هەیەتی لەگەڵ یەكێـتی و ئەویش كە دەبێت هەموو یارمەتیەكی ماددی بەو بدرێت و لەڕێگەی ئەوەوە بێت بۆ بەهێزكردن و گەیشتنی بە ئامانجەكەی”.

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە