چوار چەکداری داعش لە خانەقین کوژران

چوار چەکداری داعش لە خانەقین کوژران

پەیامی کورد... چوار چەکداری داعش لە خانەقین کوژران

لە سنووری ناحیەیەکی سەر بە قەزای خانەقین، هێزە ئەمنییەکان چوار چەکداری داعشیان کوشت.

ئەمڕۆ شەممە٢٧ی ئابی ٢٠٢٢، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە کە هێزە ئەمنییەکان جموجۆڵی چەکدارانی داعشیان لە زنجیرە چیای حەمرین و دەریاچەی حەمرین ئاشکرا کرد و ئەو چەکدارانەی داعش ویستوویانە کامێرای چاودێریی هێزە ئەمنییەکان تێک بدەن.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و ئەو چەکدارانەی داعش هەڵهاتوون، پاشان هێزە ئەمنییەکان بەدوایاندا چوون و سەرەنجام توانیویانە چوار چەکداری داعش بکوژن و چەند چەکدارێکی دیکەیان بریندار بکەن.

جموجۆڵی داعش لە سنووری دەریاچەی حەمرینی سەر بە ناحیەی سەعیدییەی سەر بە قەزای خانەقین زۆر بووە و هەندێک جاریش ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان داعش و هێزە ئەمنییەکانی عێراق ڕوو دەدات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە