کوژرانی دوو سەربازی ئێرانی لە سنووری بانە

کوژرانی دوو سەربازی ئێرانی لە سنووری بانە

پەیامی کورد … کوژرانی دوو سەربازی ئێرانی لە سنووری بانە

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی دێسامبری ٢٠٢١، لەسەر سنووری "بڕوێشکانیـ"ـی شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئۆتۆمبێلێکی هەنگی سنووریی ڕێژیم وەرگەڕاوە و لە ئاکامدا دوو کەسیان بە ناوەکانی "عەبدی و کشوەری" کوژران و سەربازێکیش بە توندی بریندار بوو.

بەپێی زانییارییەکان ئەو ئۆتۆمبێلە لە سنوور خەریک بە گەشتلێدان و دانانی بۆسە بوونە کە وەرگەڕاوە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چەند ساڵی ڕابردوودا چاودێری بەسەر سنوورەکانی کوردستانی زیاتر کردووە و لەمەڕ داخستنیان لە هیچ کردەوەیەک خۆی نەبواردووە، بە جۆرێک کە ساڵانە بودجەیەکی زۆر بۆ چاوەدێری بەسەر سنوورەکان تەرخان دەکات.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە