پەیامی کورد ... کوژرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی باکووری کوردستان بە دەستی هێزەکانی ئێران
هاووڵاتییەکی خەڵکی باکووری کوردستان لە سنوورەکانی پارێزگای ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٦ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی ماکۆ تەقەیان لە هاووڵاتییەکی خەڵکی باکووری کوردستان کردووە و کوشتوویانە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی ”شەفیق باگا“ لە کاتی گەڕانەوە لە شاری ماکۆ بۆ باکووری کوردستان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە تەقەی لێکراوە و بە سەختی بریندار بووە.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا وتیشی کە شەفیق باگا دوای ئەوەی گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری وان، بە هۆ قورسی برینەکانیەوە گیانی لە دەست داوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە