پەیامی کورد... کوژرانی خوێندکارێکی کچ لە شاری بروجێردی ئێران بەدەستی چەکدارانی ئێران
خوێندکارێکی کچی خەڵکی شاری کۆیەشت بە ناوی ئاناهیتا ئەمیرپوور، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری "بروجێرد"ی سەر بە پارێزگای لوڕستان گیانی لەدەست دا.
بە گوێرەی هەواڵی نێوەندی مافی مرۆڤی هەنگاو، نێوەندە ئەمنییەکان گوشاریان خستووەتە سەر بنەماڵە و هاوڕێیانی ئەم کچە خوێندکارە و دەیانهەوێت کوژرانی ئەم کچە پەیوەندی بدەنەوە بە تەقەینەوەکەی کرمانەوە.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ١٩ی کانوونی دووهەمی ٢٠٢٤، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ناوچەی "نیزاماباد"ی شاری بروجێرد تەقەیان لە دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری بیجۆی ٢٠٦ کردووە و بەم هۆیەشەوە کچە خوێندکارێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە ناوی ئاناهیتا ئەمیرپوور، خوێندکاری قۆناغی یەکەمی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی ئازادی بروجێرد، گیانی لەدەست داوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە