پەیامی کورد... کوژرانی ئەندامێکی سوپای پاسداران لە سەوڵاوا
ئەندامێکی سوپای پاسداران بە ناوی قارەمان شەهیدی تەمەن ٦٠ ساڵ بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی تەمووزی ٢٠٢٢ لە گوندی سوورە توو سەر بە شاری سەوڵاوا بە دەستی گرووپێکی چەکداری نەناسراو کوژرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، قارەمان شەهیدی خەڵکی گوندی سوورە توو سەر بە شاری سەوڵاوا و ئەندامی خانەنشینکراوی سوپای پاسدارانە کە پێشتر لە چەند ئۆپەراسیۆندا دژ بە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکومەت بەشداریی کردووە.
جێگای ئاماژەیە کە تەرمی قارەمان شەهیدی بۆ پزیشکی دادی مەریوان گوازراوەتەوە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ گرووپ یان حیزبێکی کوردستانی بەرپرسیارەتی کوشتنی ئەو ئەندامەی سوپای پاسدارانی بە ئەستۆ نەگرتووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە