کوژرانی ٤ تیرۆریستی داعش لە کەرکووک

کوژرانی ٤ تیرۆریستی داعش لە کەرکووک

پەیامی کورد ... کوژرانی ٤ تیرۆریستی داعش لە کەرکووک

 

لە رۆژئاوای پارێزگای كەركووك، لە هیرشێکی هێزی هاوپەیماناندا تیرۆریستانی داعش کراونەتە ئامانج و چوار چەکداری داعش کوژراون.

 

عەمید فەتاح مەحموود، بەڕێوەبەری پۆلسی قەزای حەویجە، بە پشتبەستن بە زانیاریی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق، راگەیاند: "ئەمڕۆ یەكشەممە ٣ی١ی٢٠٢١ فڕۆكەی هێزی هاوپەیمانان لە سنووری ناحیەی ڕەشادی سەر بە قەزای حەویجە لە ڕۆژئاوای کەرکووک، دەستیان كردووە بە بۆردومانی پاشماوەكانی داعش."

 

ناوبراو وتیشی:"زانیارییە سەرتاییەكان باس لەوە دەکەن کە بەهۆی ئەو بۆردمانەوە  چوار چەکداری داعش کوژراون، ئەوە هێرشە پاش ئەوە هاتووە کە دوێنێ شەممە بە بۆردمانی كۆپتەری عێراقی، دوو چەكداری تیرۆریست كوژراون."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە