ڕاوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان : پێویستە حەشد لە سنووری نێوان پێشمەرگە و سوپا دوور بخرێتەوە

ڕاوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان : پێویستە حەشد لە سنووری نێوان پێشمەرگە و سوپا دوور بخرێتەوە

پەیامی کورد      ...    ڕاوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان  :  پێویستە حەشد لە سنووری نێوان پێشمەرگە و سوپا دوور بخرێتەوە

راوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو ھێرشەی شەوی رابردوو کرایە سەر ھەولێر، دوژمنکارانە بووە و ئەو ھێزە ئیمکانیاتی زۆری ھەبووە و پشتگیرییان دەکرێت، بۆیە تاوەکوو لە سنووری نێوان پێشمەرگە و سوپا دوور نەخرێنەوە، مەترسی بەردەوام دەبێت و پێویستە حکوومەتی عێراق و ھاوپەیمانانیش کاردانەوەیان ھەبێت، چوونکە ئەوان دەیانەوێت دۆخی ھەرێم تێک بدەن و ھاوپەیمانانیش دەکەنە ئامانج.

بابەکر زێباری، راوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند : ھێرشەکەی شەوی رابردوو بۆ سەر ھەولێر، دوژمنکارانە بوو، بۆ ئەوەی دۆخی کوردستان تێک بدەن و ئەوانەی ئەو کارەشیان کردووە، توانای زۆریان ھەیە کە فڕۆکەیان ناردووە و تەقەمەنییان بەرداوەتەوە و لەو شوێنەی مەبەستیان بووە تەقیوەتەوە، کە ئەوە لە کامێراکان دەرکەوتووە، بۆیە ئەوانە چەکی باشیان ھەیە و پشتگیرییان دەکرێت، ئەگەر نا ناتوانن ئەو کارە بکەن.

زێباری ووتیشی، ئەوانە، ئەو کارە لەسەر سنووری نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکەن، بۆیە پێویستە حکوومەتی عێراق لەو ناوچانە دووریان بخاتەوە و ھێزی خۆیان لە شوێنی ئەوان دابنێت، یان بە ھێزی ھاوبەش پڕی بکەنەوە، ئەگەر نا ئەو جۆرە ھێرشانە بەردەوام دەبن.

راوێژکاری سەربازی سەرۆکی هەرێمی کوردستان روونیشی کردەوە، ئەوان ھاوپەیمانان دەکەنە ئامانج، بۆیە پێویست بوو بێدەنگ نەبن و کاردانەوەیان ھەبێت و لە تۆڵەی ئەوە، دەبووایە ٢٠ جار ئەوانیان بۆردوومان کردبووایە، بۆیە ئەو مەترسییە بەردەوام دەبێت تا ئەوانیش بەو شێوەیە بەردەوام بن و رێگرییان لێ نەکرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە