پەیامی کورد... چوارشەممەی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان دەستپێبکاتەوە.
سامان ئەحمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەدا: رۆژی ١ی ئازار چوارشەممەی داهاتوو، پشووی یاسادانان کۆتایی دێت و دانیشتنەکانی پەرلەمان دەستپێدەکاتەوە.
ڕاشیگەیاند: بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، ٤٨ کاتژمێر پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەی پەرلەمان،دەستەی سەرۆکایەتی دامەزراوەکە کۆدەبێتەوە و بەرنامەی کاری دانیشتنەکە دیاریدەکەن و بۆ ئەندامان دەنێردرێت.
باسی لەوەشكرد: کاری لە پێشینەی ئەم وەرزەی پەرلەمانی کوردستان هەموارکردنەوەی یاسای هاڵبژاردن و کاراکرندەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە