پەیامی کورد ... وەرزشوانێکی کوردی ئیلامی تەمەن ٢٧ ساڵان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران ەوە لە سێدارەدرا
یەزدان میرزایی ووشۆکاری کورد و خەڵکی ئیلام لە لایەن دادگای سزادانی زاهیدان، تۆمەتی "تاوانی پەیوەندیدار لەگەڵ مادە هۆشبەرەکان" خرایە پاڵی و حوکمی لەسێدارەدانی دەرکرا.
یەزدان میرزایی سەرەتای ساڵی ۱۳۹۹ی هەتاوی لە فڕۆکەخانەی شاری زاهیدان دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری زاهێدان کرا.
جێگای ئاماژەیە، یەزدان میرزایی لە درێژایی ماوەی لێپرسینەوەی و لە کاتی دادگاییکردنی جەختی لەسەر بێ گوناح بوونی کردووە و هەموو تۆمەتە پاڵخراوەکانی ڕەت کردۆتەوە و دانی بەهیچ تاوانێک نەناوە.
یەزدان میرزایی تەمەن ۲۷ ساڵ کوڕی داوود، ووشۆکاری ئیلامی ئەندامی تیمی نیشتیمانی " میللی " لە ستایلی ساندایە. ئەم بەندکراوە براوەی میداڵی زێڕی کێبەرکێی ئاسیا و مەداڵیای زێڕی کێبەرکێی نێودەوڵەتییە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە