ئەو کەسەی تۆمەتبارە بە کوشتنی ماریا دەستگیرکرا

ئەو کەسەی تۆمەتبارە بە کوشتنی ماریا دەستگیرکرا

پەیامی کورد... ئەو کەسەی تۆمەتبارە بە کوشتنی ماریا دەستگیرکرا

رۆژی ٧ی ئەم مانگە، لە شاری هەولێر کچێک بە ناوی ماریا کوژرا، پاش رووداوەکە برایەکی بە تۆمەتباری سەرەکی تاوانەکە ناسێنرا، پۆلیسی کەرکوکیش دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەی راگەیاند.

پۆلیسی کەرکوک لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، پاش ئەوەی زانیارییان پێگەیشتووە کە ئەو کەسەی تۆمەتبارە بە کوشتنی ماریا سامی کە برایەتی لە کەرکوک خۆی حەشارداوە، هێزەکانیان توانیویانە دەستگیری بکەن.

لە هەرێمى کوردستان، لە ماوەى دوو مانگى سەرەتاى ئەمساڵدا ١٥ ژن کوژراون، کە دوایینیان ئیمان سامى تەمەن ٢٠ ساڵ بوو کە رۆژى ٧ى ئەم مانگە، لە شارى هەولێر بەدەستڕێژى گولـلە کوژرا، ئیمان لە تەمەنى ١٥ ساڵیدا هاوسەرگیرى پێکهێناوە و سێ ساڵە لە هاوسەرەکەى جیابووەتەوە.

کوژرانى ماریا کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە و برایەکی بە کوشتنی تۆمەتبار دەکرێت و کەسوکارەکەشی دان بەوەدا دەنێن.

بەپێی زانیارییەکان، براکەی کە تۆمەتبارە بە کوشتنی تەمەنی لە خوار ١٨ ساڵەوەیە و مامێکی ماریاش بە تۆمەتی پەیوەندی بە تاوانەکەوە دەستگیرکراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە