پەیامی کورد … ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە قوربانیانی کیمیا بارانکردنی هەڵەبجە دەستیپێکرد
یادى ٣٣ ساڵى کیمیابارا نکردنى هەڵەبجە بە جیاواز لەساڵانى رابردوو بە رێپێوانێکى هێمنانە بۆ سەر مەزارى شەهیدانى کیمیابارانکردنى ئە و شارە.
مەراسیمى یادکردنەوەى ٣٣ هەمین ساڵیادى کیمیابارانکردنى هەڵەبجە بە ڕێپێوانێک لە دەروازەى شارەکەوە بۆ مەزارى شەهیدانى کیمیاباران دەستى پێکرد، کە بەرپرسانى حکومى نوێنەرانى پارتەسیاسییەکان و کەسوکارى شەهیدان و جەماوەرى ئەوشارە بەشداریان تێداکرد.
لەبەشى دووەمى مەراسیمەکەشدا بەرپرسانى حکومى و پارتە سیتسیەکان و رێکخراوە مەدەنیەکان تاجە گوڵینەى لەسەر مەزارى شەهیدان دانا، بریاریشە لەهەمان شوێن چەند چالاکیەکى تایبەت بەو یادە ئەنجام بدرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە