پەیامی کورد... وەزیری دەرەوەی عێراق كۆبوونەوەكەی لەگەڵ هاوتا ئێرانییەكەی هەڵوەشاندەوە
وەزیری دەرەوەی عێراق، كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی كە بڕیاربوو ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران ئەنجامی بدات، هەڵوەشاندەوە.
وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن، كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی كە بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە لە داڤۆس لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ئەنجامی بدات، هەڵوەشاندەوە.
میدیاكان رایانگەیاند وەزیری دەرەوەی عێراق بەهۆی هێرشە مووشەكییەكەی كە شەوی ١٥ لەسەر ١٦ی ئەم مانگە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە كرایە سەر شاری هەولێر، كۆبوونەوەكەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران لە داڤۆس هەڵوەشاندووەتەوە.
درەنگانی شەوی 15ی ئەم مانگە، بەشێك لە ناوچەكانی هەولێر لەلایەن چەند موشەكێكەوە بۆردوومان كران و ئەوەش كاردانەوەی ناوخۆیی و دەرەوەی لێكەوتەوەو ڕوداوەكە گیان لەدەستدانی 4 كەس و برینداربونی 6 كەسی لێكەوتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە