کوردی سووریا بڕیاری داوە لەگەڵ دیمەشق دانووستان بکات و تورکیا چی دیکە ناتوانێت ڕێگریان لێبکات.
بە پێی ڕاپۆرتێک لە جمهوریەت، " یاشار یاکیس " ، وەزیری پێشووی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: کوردی سووریا بڕیاری داوە لەگەڵ دیمەشق دانووستان بکات و بەشداری دانوستانەکانی ئاشتی سووریا بکات و بەم هۆیە تورکیا چی دیکە ناتوانێت ڕێگریان لێبکات.
ئەو زیادی کرد: ئەوەی گرینگە بیزانین ئەم خاڵەی دیکەیە کە ئەمریکا و ڕووسیا و کۆمەڵگای جیهانی لە بەشداری کورد لە پڕۆسەی سیاسی سووریا پشتیوانی دەکەن.
وەزیری پێشووی دەرەوەی تورکیا ئاماژەی دا: کوردی سووریا ئامادەیی تەواو و بێ مەرجی خۆی بۆ دانووستان لەگەڵ دیمەشق ڕاگەیاندووە و تورکیا ناتوانێت بەر بەم هەنگاوانە بگرێت کە لە درێژەی پڕۆسەی ئاشتییە.
شایانی ئاماژە پێدانە کە پەیەدە حەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە ئامادەن تاکوو دانوستانەکان لەگەڵ دیمەشق دەست پێ بکەن و بۆ ئەم مەبەستەش ئەنجومەنێکی بە ناوی ئەنجومەنی دیموکڕاتیکی سووریا پێکهێناوە. تورکیاش دژی هەرجۆرە بەشداریەکی کورد لە داهاتووی سووریادا و لە ژێر ناوی تیرۆر هەوڵ دەدات کورد لە مافەکانی بێ بەش بکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە