وەزیرێکی دیکەی تورکیا گەیشتە هەولێر

وەزیرێکی دیکەی تورکیا گەیشتە هەولێر

پەیامی کورد... وەزیرێکی دیکەی تورکیا گەیشتە هەولێر

دوای وەزیری دەرەوەی تورکیا، وەزیری وزەی تورکیا گەیشتە هەولێر.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی ئابی 2023 ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزەی تورکیا بە سەردانێك گەیشتە هەولێر و کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت، لە فڕۆکەخانە پێشوازی لێکرد.

ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیاش لە هەولێرە و زنجیرەیەك دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات.

ڕۆژی سێشەممەش ئاڵپئارسڵان بایراکتار لە ئەنقەرە لەگەڵ حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق کۆبووەوە، بەڵام لەسەر پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان ڕێکنەکەوتن.

چاوەڕوان دەکرێت پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت سەرەکیترین تەوەری دیداری وەزیری وزەی تورکیا بێت لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستاندا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە