پەیامی کورد ... وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕاگەیندراویکی گرینگ سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە بڵاو دەکاتەوە
وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەک چۆن بەڵێنیاندا کە ماف و شایستە داراییەکانی هێزی پێشمەرگە نافەوتێت، لەمڕۆشەوە تا بەیانی دەست بە دابەشکردنی مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت و کۆی شایستە داراییەکانی شیان دەستەبەر کراوە.
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لەراگەێندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، "سوپاس و ستایشی خۆڕاگری و هەڵوێستی دلێرانەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەین، لە پشوو درێژیان بەرامبەر بە دواکەوتنی مووچەکانیان لە ماوەی رابردوودا، پێشمەرگە قارەمانەکان دڵنیا دەکەمەوە چۆن بەڵێنماندا کە ماف و شایستە داراییەکانی هێزی پێشمەرگە نافەوتێت، لەمڕۆشەوە تا بەیانی دەست بە دابەشکردنی مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت، و کۆی شایستە داراییەکانیشیان دەستەبەر کراوە".
باسی لەوەشکردوە، "ئێمە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە، دابینکردنی ماف و ئیمتیازاتی پێشمەرگە بە ئەرک و ئەولەویەتی خۆمان دەزانین، ئەمەش یەکانگیرە لەگەڵ دروستکردنی هێزێکی سەربازییانەی یەکگرتووی نیشتمانیانەی سەربەخۆ".
وەزیری پێشمەرگە جەخت دەکاتەوە هەوڵەکانیان بەردەوامەو لە داهاتووشدا کار بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەن.
ئەمڕۆش وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای چاوەڕوانییەکی زۆر ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستکرا بەدابەشکردنی ٣ مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە