وەزارەتی بەرگریی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند : کاروانێکی دیکەی فڕۆکەی جەنگی لە کۆریای باشوور وەرگرتووە.
لەم ڕوونکردنەوەیەکدا وەزارەتی بەرگریی عێراق ئاشکرایکرد، کاروانێکی دیکەی فڕۆکەی جەنگی جۆری “T50” – کە ژمارەیان شەش فڕۆکەیە- لەلایەن کۆریای باشوورەوە ڕادەستی عێراق کراوە.
ئەوە سێیەم کاروانی فڕۆکەی جەنگی جۆری “T50″ـیە، کە عێراق لە کۆریای باشوور وەریدەگرێت، دوای ئەوەی پێشتر دوو کاروانی دیکەی ئەو جۆرە فڕۆکەیەی ڕادەستکرابوو.
لە ساڵی 2013 دا، عێراق گرێبەستێکی بۆ کڕینی ٢٤ فڕۆکەی جەنگی جۆری “T50” لەگەڵ کۆریای باشووردا واژۆکرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە