پەیامی کورد … وەزارەتی بەرگری ئەمریکا: وەڵامی هێرشە موشەکییەکەی سەر هەولێر دەدەینەوە
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لەبارەی هێرشە موشەكیەكانی هەولێرەوە هەڕەشەی وەڵامدانەوە دەكات لەكات و شوێنی گونجاودا.
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لەبەیاننامەیەكدا ئاشكرایكردوە:" لەگەڵ لایەنە عیراقیەكان كاردەكەین بۆ ئەوەی بزانین چ لایەنێك لەپشتەوەی هێرشەكانی سەر باڵوێزخانەی ئەمریكایە لەبەغدا".
رونیشكردوەتەوە:" هێرشەكانی سەر باڵوێزخانەی ئەمریكا مەترسیدارن و ئێمەش مافی ئەوەمان هەیە بەرگری لەخۆمان بكەین".
لەبەشێكی تری بەیاننامەكەدا هاتووە:" تاكو ئێستا لێكۆڵینەوەكان لەسەر هێرشەكانی هەفتەی رابردووی سەر شاری هەولێر بەردەوامی هەیە و هێشتا ئەو لایەنەی لەپشتەوەی ئەو هێرشانەیە دەستنیشان نەكراوە".
باس لەوەشكراوە:" هێرشەكانی سەر هەولێرمان بەجدی وەرگرتووەو لەكات و شوێنی گونجاودا وەڵام دەدەینەوە".
لەبەشێكی تری بەیاننامەكدا جەختكراوەتەوە:" ژمارەی سەربازەكانمان لەعیراق زیاد ناكەین".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە