پەیامی کورد ... وەزارەتی هەواڵگری و زانیاری هەڕەشەی لەسیدارەدان لە بەندکراوێکی سیاسی کورد دەکات.
ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی جووڵای ، نووسینگەی وەزارەتی هەواڵگری و زانیاری ئێران لە زیندانی ناوەندی ورمێ، "حسێن عوسمانی"، بەندکراوی سیاسی کورد بانگهێشت دەکات و هەڕەشەی لەسێدارەدانیان لێکردووە .
بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی ورمێ، سێ کارناسی وەزارەتی هەواڵگری و زانیاری بەو زیندانییە سیاسییە کوردەیان ڕاگەیاندووە کە حوکمی لەسێدارەدانی دەبا لەگەڵ دوو هاودۆسیەکەی دیکەی، "دیاکۆ ڕەسووڵ زادە و سابیر شێخ عەبدۆڵڵا" جێبەجێ بکرابایە
ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: "ئەو سێ کارناسەی وەزارتی ئیتلاعات " هەواڵگری و زانیاری " ئەو زیندانییە سیاسییەی بە کافر و تێرۆریست ناو بردووە و هەڕەشەی لەسێدارەدانیان لێکردووە".
ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها دەڵێت: "حسێن عوسمانی ڕایگەیاندووە کە بە حوکمی ٣٠ ساڵ زیندانییە تەعزیرییەکەی ناڕەزایەتیی دەربڕیوە، بەڵام کارناسەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بە ناوبراویان ڕاگەیاندووە کە دۆسیەکەت بۆ هەر شوێنێک ڕەوانە بکرێت، لەلایەن کارناسەکانی ئێمەوە تاوتوێ دەکرێت و هەڵدەسەنگێندرێت".
ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، ماوەی ٨ ساڵ بەر لە ئێستا لەلایەن هێزەکانی هەواڵگری و زانیارییەوە دەستبەسەر و پاش ساڵێک لە دەستبەسەرکردنی لە ژووری تاکەکەسی، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە سەرۆکایەتی دادوەر "ئەحمەد جەوادی کیا" لەگەڵ دوو هاودۆسیەی دیکە بە ناوەکانی "سابیر شێخ عەبدوڵڵا و دیاکۆ ڕەسووڵ زادە"، بە تۆمەتی "دانانەوەی بۆمب و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران"، بە لە سێدارەدان مەحکووم کرا.
حۆکمی لەسێدارەدانی "حسێن عوسمانی" لە دیوانی باڵای ووڵات پێشێل و دواتر لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی مەهابادەوە بە سی ساڵ زیندانی تەعزیری و دوورخرانەوە بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ مەحکووم کرابوو.
ئەو زیندانییە سیاسییە بۆ دادگاییکردنی دووبارەی لە ساڵی ٢٠١٨، ڕەوانەی زیندانی مەهاباد کرایەوە و پاش ١١ مانگ لە دەستبەسەری لەو زیندانە و کۆتاییهاتنی قۆناغی لێپرسینەوەکەی، مانگی ڕەزبەری ٢٠١٩ بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ ڕاگوێزرایەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە