بەپێی وتەی وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە مانگی چواری ئەمساڵدا (١٠٠) ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە کراوە و زیاتر لە شەش ملیار دۆلار داهاتەکەی بووە.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکردووە، کە بەپێی داتاکانی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، لە مانگی چواردا (١٠٠) ملیۆن و (١٩٧) هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەکراوە.
دەشڵێت، ئەو (١٠٠) ملیۆن بەرمیل نەوتە هەر بەرمیلێکی بە تێکڕای (٦٤) دۆلار و (٨٩) سەنت فرۆشراوە، کە داهاتەکەی شەش ملیار و (٥٠٠) ملیۆن دۆلار بووە.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمپانیای سۆمۆ، هیچ بڕە نەوتێک لە کەرکوکەوە هەناردەنەکراوە.
جێی ئاماژەیە لەدوای رووداوەکانی (١٦)ی ئۆکتوبەری ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق هەناردەکردنی نەوتی کەرکوکی لەڕێگەی بۆری نەوتی کوردستان - جەیهانەوە راگرتووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە