پەیامی کورد... وەزیری تەندروستی: تا ئێستا 19 کەس تووشی تای خوێنبەربوون بوون
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی کاربەرێکەری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە چەند مانگی ڕابردوودا تا ئێستا 19 کەس وەک توشبووی نەخۆشی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون.
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم ڕایگەیاند، وەزارەتەکەیان لەماوەی پێنجمانگی ئەمساڵدا 19 حاڵەتی نەخۆشی تای خوێنبەربوونی تۆمارکردووە و بەهۆی نەخۆشییەکەوە شەش کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
باسی لەوەشکرد، وەزارەتی تەندروستی بەمەبەست ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە هەموو هەنگاویک بۆ رووبەرووبوونەوەی دەگرێتەبەر و پێویستە ئەوانەی گومانی هەر نەخۆشییەکیان لێدەکرێت بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر سەردانی ناوەندە تەندروستییەکان بکەن.
سامان بەرزنجی، ئەوەشی خستەڕوو،حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم بڕە پارەیەکی بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ دابینکردووە هەتا چارەسەری ڤایرۆسەکە بکات لە ئاژەڵاندا و ڕێگری لە بڵاوبوونەوە و گواستنەوەی بۆ مرۆڤ بکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە