وەزارەتی پێشمەرگە: بوونی هێزەكانی ئەمریكا پێویستە

وەزارەتی پێشمەرگە: بوونی هێزەكانی ئەمریكا پێویستە

پەیامی کورد … وەزارەتی پێشمەرگە: بوونی هێزەكانی ئەمریكا پێویستە

جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، لە رووی راهێنان و راوێژ و پاڵپشتی لۆجستیەوە بوونی هێزەكانی ئەمریكایان بە پێویست زانیوە و خۆی لەخۆیدا ماوەیەكی زۆریشە هێزی شەڕكەریان لە عیراق بە تەواوەتی كەمبووەتەوە و بە دەگمەن بەشداری شەڕ دەكەن.

جەبار یاوەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، بونی هێزەكانی هاوپەیمانان و هێزەكانی ئەمریكایان بە پێویست زانیوە، لە رووی پاڵپشتی توانستی و لۆجستی و راوێژكاریەوە بۆ روبەڕوبونەوەی داعش و هەموو تیرۆرستان.

وتوشیەتی، بەپێی رێككەوتنی نێوان هەردو وڵات تەنها هێزە شەڕكەرەكان دەكشێنەوە كە خۆی لە خۆیدا بۆ ماوەیەكی زۆرە ئەو هێزانەی ئەمریكا ژمارەیەكی كەمیان لە ناو خاكی عیراقدا ماون و بەشدارییان لە مەیدانی جەنگدا سنوردار بوە و هێزەكانی پێشمەرگە و هێزەكانی عیراق بەشداری فراوانیان كردوە.

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە جەختی لەوەش كردووەتەوە، ئێستا بە هاوكاری و پاڵپشتی هێزەكانی هاوپەیمانان و ئەمریكا، هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە عیراقیەكان بەهێزتر بون و زیاتر ئامادەی روبەڕوبونەوەی تیرۆرستانن، هێزەكانی ئەمریكا وەكو ئەركی راوێژكاری و پاڵپشتی لە عیراق دەمێننەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە