پەیامی کورد … وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە
وەزارەتی پێشمەرگە لە سەر شەهید کرانی پێنج پێشمەرگە لەلایەن چەکدارانی پەکەکە وە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١، هێزێکی پێشمەرگە لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی سەربازی لەچیای مەتینی قەزای ئامێدی، بەمەبەستی پاراستنی خەڵک و گوندەکانی ئەم ناوچەیە و گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ دەڤەرەکە، لەلایەن هێزێکی (پ ک ک)ەوە بۆسەیەکیان بۆ دانراوە، لە ئەنجامدا پێنج پێشمەرگە شەهید بوون دوو پێشمەرگەی تریش برینداربوون.
پێشتریش هۆشداریمان دابوو، لەئەگەری روودانی رووداوی لەو شێوەیە، دەبێ هەمووان رێز لەسنووری هەرێم بگرن و ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان نەخەنە مەترسیەوە.
وەزارەتی پێشمەرگە
٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە