پەیامی کورد ... وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان ڕاگەێندراوێک لە سەر گیان لە دەستدانی تووشبوویەکی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە .
وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی كوردستان گیان لەدەستدانی تووشبوویەكی كۆرۆنای لە پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند، كە پیاوێكی تەمەن ٥١ ساڵە و دانیشتووی بنەسڵاوەیە.
دەقی ڕاگەێندراوەكەی وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی كوردستان
تووشبوویەکی دیكەی ڤیرووسی كۆڕۆنا گیانی لەدەستدا ...
تووشبوویەكی نەخۆشی ڤیرووسی كۆڕۆنای نوێ COVID19 پیاو تەمەن ٥١ ساڵ، دانیشتووی قەزای دەشتی هەولێر/ بنەسڵاوە، هەڵگری نەخۆشی دیكەی كوشندە، بەهۆی بوونی نیشانەكانی نەخۆشی بەتووندی و تووشبوونی بە ڤیرووسی كۆڕۆنای نوێ COVD-19 لە ٥/٢٧ لە نەخۆشخانە خەوێندرا، دوای مانەوەی پێنج ڕۆژ لە بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەكانی تەندرووستی بن.
وەزارەتی تەندرووستی
١ حوزەیران ٢٠٢٠
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە