پەیامی کورد... وەزارەتی تەندروستی گرتنەبەری رێکاریكی نوێ بۆ جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەهۆی ئەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە وڵاتی چین سەریهەڵداوە، وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا بە گرتنەبەری ڕێکارێکی نوێی خۆپارێزی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر ئەگەرێکی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆڕۆنا.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە : ڕێکارەکە ئەو کەسانەدەگرێتەوە كە لە وڵاتی چین بۆ هەرێمی کوردستان دێن و دەبێت 72 کاتژمێر پێش هاتنە ناوەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان پشکنینی کۆڕۆنایان نێگەتێڤ بێت.
ڕوونیشكراوەتەوە : کە ئەو بڕیاره لە 15ی1ی2023ەوە جێبەجێ دەکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە